وێنەیەک کە ئاماژەیە بۆ جیابوونەوەی دوو هاوسەر - فۆتۆ: Google
لە دادگاکانی عێراق
جیابوونەوە لە پارساڵ زیاتر؛ رۆژانە 208 حاڵەت بووە بە تێکڕا
964+
ئەحمەد مستەفا
ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا، “کانوونی دووەم” شەش هه‌زار و 500 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له ئاستی هه‌موو عێراق و له‌سەرجەم دادگاكان‌دا تۆماركراوه.
بەو پێیە بێت، بەتێکڕا رۆژانە 939 گرێبەستی هاوسەرگیری و 208 حاڵەتی جیابوونەوە لە 16 دادگای پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە
بەگوێرەی داتاکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بێت، حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە ته‌نیا بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ، 29 هەزار و 119 گرێبەستی هاوسەرگیری به شێوه‌ی فه‌رمی لە دادگاکان تۆمارکراوە، هەر لەو مانگه‌دا شەش هەزار و 448 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.
داتاکە دەری دەخات، ساڵ به ساڵ رێژه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران زیاد ده‌بێت و رێژه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش كه‌م ده‌بێته‌وه و پار ساڵیش له كۆی مانگه‌كانی ساڵی 2024دا، 73 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له عێراقدا تۆماركراوه.