"راسته‌خۆ له‌بانكى حكومى موچه وه‌ربگرین"
مامۆستایانی ناڕازی یاداشتێک دەدەنە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
له سلێمانى ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كاروبارى دارایی و بازرگانى ده‌كرێته‌وه، مامۆستایان و به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیش له‌وێن بۆ ئه‌وه‌ى یاداشتێك بده‌نه پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق كه ئاماده‌ى كردنه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كه ده‌بێت.
مامۆستا عادل نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازى به 964ـى وت ، لێره‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یاداشتێكه بده‌نه پارێزگارى بانك كه چه‌ندین داواكارى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى تێدا ئاماژه پێكراوه، له‌وانه‌ش موچه‌كانیان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دراریی عێرراقه‌وه پێیان بدرێت.
وتیشی “ئێمه به‌هه‌موو شوێوه‌یه‌ك هه‌ژمارى من ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ده‌مانه‌وێت ته‌وتینى موچه به‌زووترین كات جێبه‌جێ بكرێت”.
مامستا شنه‌ش كه یه‌كێك بوو له مانگرتووه‌كانى هه‌فته‌ى رابردووى سلێمانى به 964ـى وت، داوا ده‌كه‌ن ته‌وتینى موچه بكرێته ناچارى و موچه‌ش له بانكێكی حكومى وه‌ربگرن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن