دارەکانی لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتەوە بۆ دێت
لە پشتی هەر کەمانچەیەک کە دروستی دەکات دەنوسێت رواندز
964+
دەشتی عارف-هەولێر
سەید ئەحمەد رواندزی ئەمساڵ وەک بەڕێوەبەری بەشی موزیک خانەنشین بوو، بەڵام چیرۆکەکەی تەواو نەبووە و ئێستا بووەتە شارەزایەکی باشی دروستکردنی ئامێری موزیکی کەمان و حەو دانەی لێدروستکردووە.
بێگومان دروستکردنی ئامێری کەمان ئاسان نییە و دوو بۆ سێ مانگ کاتی پێویستە، سەید ئەحمەد بۆ 964 وتی، دوای 10 ساڵ بەدواداچوون و سەیرکردن و ئەزموونکردن توانیم لە ساڵی 2019 یەکەم کەمان دروست بکەم، بەڵام لە دەستم سەقەت بوو، شکاندم و دووبارە دروستم کردەوە، چونکە وەک دەڵێن سوار نە گلێ نابێت بە سوار”
وتیشی دارەکانی لە ئەوروپاوە بۆ دێت و تا ئێستا حەوت ئامێری کەمانی دروستکردووە، جیا لەوەش هەر ئامێرێکی میوزیکی وەکو عود و کەمانچە و گیتار و ساز تێکبچێت لە وەرشەکەی دەتوانێت چاکی بکاتەوە.
نەشیشاردەوە خۆشەویستی بۆ رواندز وایکردووە لە پشتی هەر کەمانچەیەک کە دروستی دەکات دەنوسێت رواندز.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح