پرسەی لە کۆیە و سلێمانی دەبێت
تەرمی ئەبو سەنا گەڕایەوە کۆیە و لە گوندی هەرمۆتە بەخاکسپێردرا
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
سڵێوە گۆرگیس ناسراو بە ئەبوسەنا، کەسایەتی دیاری کوردستان و سلێمانی دوای ئەوەی بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی بەریتانیا لە 2025.2.15 کۆچی دوایی کرد، تەرمەکەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەڕایەوە بۆ قەزای کۆیە و لە کڵێسای مەریەمی پاکیزە لە گوندی هەرمۆتە نوێژی لەسەرکرا و لە هەمان گوندیش بە خاکسپێردرا.
ئەمیر هەورامی، بەڕێوەبەری هۆتێل ئەبوسەنا لە شاری سلێمانی بە 964ی وت، سوپاسی تەواوی ئەو دۆست و خزم و هاوڕێیانە دەکەین کە لە مەراسیمی هێنانەوەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە تاوەکو کۆیە و بەخاکسپاردنی لە گوندی هەرمۆتە لەگەڵیان بوون، قەرەباڵغی و بە دەمەوەهاتنی ئەو رێژە زۆرەی خەڵک لە هێنانەوەی تەرمەکەی و بەخاکسپاردنەکەی نیشانەی کەسایەتی باشی ئەبو سەنان.
وتیشی، “ پرسەکەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، دوو رۆژ لە گوندی هەرمۆتەی کۆیە دەبێت، رۆژێکیش لە سلێمانی دەبێت لە هۆڵی نیعمەتخان”
پێداچوونەوە: توانا نەقی