
بۆڕسەی ئیستەنبوڵ فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بۆڕسه‌ی توركیا داخرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
بۆڕسەی ئیستەنبوڵ له توركیا بڕیاری كڕین و فرۆشتنی پشك و سه‌نده‌كانی دا، واده‌ی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌شی ئاشكرا نه‌كردووه.
بۆڕسه‌كه‌ی ئیسته‌نبۆل لە بەیاننامەیەکدا بڕیاریداوه كڕین و فرۆشتنه‌كان رابگرێت، پێش ئه‌م بڕیاره‌ش پێنوێنه سەرەکییەکانی بۆرسەكه زیاتر لە 7% دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئه‌وه‌ی سێشەممە نزیکەی 8.6% دابەزی، ئەمەش بەهۆی کاردانەوەی نەرێنی بوومەلەرزەکەی دووشه‌ممه، كه توركیا و سووریای هه‌ژاند.
بازاڕە داراییەکان زۆرجار له كاتی قه‌یران و كاره‌ساته گه‌وره‌كاندا پەنا دەبەنە بەر را‌گرتن و داخستن، ئەمەش بۆ پاراستنی وەبەرهێنەران و سنووردارکردنی زیانەکان.
دوایین جار کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بۆرسەی ئەستەنبوڵ راگیرا، لە ساڵی 1999 بوو، کە بوومەلەرزەیەکی به‌هێز ناوەندی پیشەسازی تورکیای لە نزیک ئیستەنبوڵ هەژاند و راگرتنی بازرگانی بە پشکەکانی تورکیا لەوکاتەدا بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو.