راگەیەندراوی هەیە

کۆڕەک تلیکۆم لەسەر راگرتنی ئینتەرنێتەکەی هاتە دەنگ 

964+

توانا نەقی

بە ملیۆنان بەکارهێنەری تۆڕی پەیوەندی کۆڕەک تلیکۆم تووشی زەرەر بوون بەهۆی بڕیارێکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی عێراقەوە، ئەمە قسەی کۆڕەک تلیکۆمە دوای پچڕانی ئینتەرنێتەکەی.

لە راگەیندراوێکدا کۆمپانیای کۆڕە تلیکۆم بڵاویکردەوە، ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە کە بەرامبەر کۆمپانیاکەیان ئەنجام دەدرێت و پێشێلکاری یاساییان بەرامبەر ئەنجامدراوە و بەپێی گرێبەستی مۆڵەتەکەیان مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوە.

دەشڵێت، هەرچەندە کۆمپانیاکەیان زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆیداعشەوە، بەڵام لەناکاو دەسەڵاتی عێراق بڕیاریدا ئەو خزمەتگوزارییە ببڕێت، دواتر وەزارەتی پەیوەندییەکان تەواوی تۆڕەکەیانی پچڕاند، بەبێ ئەوەی هیچ رەچاوی مافەکانی هاوڵاتیان بکات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم هەڵمەتانە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی کۆمپانیاکەیانە پێنەدانی پارە و قەرزاربوونیش دوورە لە راستییەوە.

ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان مافێکی سەرەتایی مرۆڤە و بێبەشکردنی عێراقییەکان لەم جۆرە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە کە تەحەمول ناکرێ. بۆیە بانگەواز لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دەستەی دەستپاکی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە بەپەلە دەستوەردان بکەن و ئەم ڕێوشوێنە ناڕەوایانە ڕابگرن کە مەترسی لەسەر ئایندەی پەیوەندییەکانی عێراق دروست دەکەن و کاریگەریان لەسەر مافی ملیۆنان عێراقی هەیە، کۆڕەک تلیکۆم لە راگەیەندراوەکەیدا وادەڵێت.

لە دوایین پێشهات بەرامبەر کۆڕەک تلیکۆم دوێنێ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی عێراق بڕیاریدا تۆڕی ئینتەرنێتی ئەو کۆمپانیایە رابگرێت.