تۆڕی 964 به ڤیدیۆ و فۆتۆ ماڵه‌كه‌ی كازم ساهیر پیشانده‌دات
964+
دێسكی عه‌ره‌بی – به‌غدا
ماڵی هونەرمەندی ناوداری عێراقی کازم ساهیر تا ئێستاش لە گەڕەکێکی کۆنی بەغدا ماوە، کە خێزانێکی عێراقی لەم خانووەدا نیشتەجێن و زیاتر له سێ ده‌یه‌یه خانه‌واده‌كه‌ی ساهیر ماڵه‌كه‌یان جێهێشتووه.
ماڵی هونەرمەندی گۆرانیبێژ کازم ساهیر دەکەوێتە گەڕەکی ئەلحوڕییەی یەکەم، شەقامی “گازینۆ”، کە له‌وێدا ژیاوە و ئه‌و شوێنه بووه‌ته شایەتحاڵی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و و هاتنی بۆ ناو دنیای گۆرانی و موزیك.
ئەبومحه‌مه‌د، خەڵکی گەڕەکی ئەلحوڕییە بۆ تۆڕی 964 ده‌ڵێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە ماڵەکە نەکراوە، تەنیا گۆڕینی بۆیاخەکەی سەر دیوارەکان نەبێت”.
وتیشی، خەڵکی گەڕەکی ئەلحوڕییە یادگاریی جوانیان لەگەڵ کازم ساهیر و براکانی و ئەندامانی خانه‌واده‌كه‌ی هه‌یه، کازم گەنجێکی نەرمونیان و ئارام بوو، خاوەن ره‌وشتێكی جوان و دەگمەن بوو.
عیسام كه‌شیش، كه شاعیره، بۆ تۆڕی 964 باس له به‌یه‌كگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ساهیر ده‌كات “دیدارەکانمان لەگەڵ قەیسەر لە گه‌ڕه‌كی ئازادی‌دا زۆربوون”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بۆ یەکەمجار لە کافێیەکی نزیک ماڵەکەی، جارێکیش لە ماڵی شاعیر عەزیز رەسام لە شەقامی کاره‌با چاوم پێیکەوت، به‌داخه‌وه بارودۆخی گه‌مارۆی ئابووری و سه‌فه‌ركردنی ئه‌و بۆ ده‌ره‌وه، رێگربوون له‌وه‌ی كارێكی هونه‌ریی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین، دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانییه‌وه چه‌ند تێكستێكی شیعرییم له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان پێدا”.
كازم ساهیر یه‌كێكه له ناودارترین هونه‌رمه‌ندانی عێراق و عه‌ره‌ب، له‌دایكبوونی 1957ـی شاری سامه‌ڕایه، جگه له عێراقی، ره‌گه‌زنامه‌كانی قه‌ته‌ڕ و كه‌نه‌دای هه‌یه، له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان عێراقی جێهێشت و تا ئێستاش به فه‌رمی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
كازم ساهیر له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و نازناوی باڵیۆزی گۆرانی عێراقی پێدراوه، خاوه‌نی ده‌یان ئه‌لبوم و كلیپی گۆرانییه.