ئەمساڵ نزیکەى 150 تۆن تەلەف کراوە

لە عەلوەى کەلار 10 تۆن پەتاتە دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

لە عەلوەى کەلار 10 تۆن پەتاتە کە شیاوى خواردن نەبوون تەلەفکران، لەمساڵیشدا سەروو 140 تۆن پەتاتە و تەماتە و پرتەقاڵ و لالەنگى دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئاگادارکردنەوەی لیژنەکەمان لەلایەن خاوەن نوسینگەی فرۆشتنی سەوزە و میوە لە عەلوەی کەلار، بڕى 10 تۆن پەتاتە کە شیاوى خواردن نەبوون، دەستى بەسەرداگیرا و تەلەفکران.

وەک باسى دەکات، لیژنەکەیان بڕیاریدا بە لەناوبردنى پەتاتەکان لە دەرەوەى عەلوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر،  دکتۆر محەمەد کوێخا زەند، بەڕێوەبەرى تاقیگەى کۆنتڕۆڵى جۆرى کشتوکاڵى گەرمیان بە 964ـى وت،”لە ساڵى 2025دا، بڕى 132 تۆن پەتاتە و تەماتە و پرتەقاڵ و لالەنگى و پیازى خراپبوویان دەستبەسەرداگرتووە و لەناویان بردوون”.

بەمەش لەمساڵدا، سەروو 142 تۆن سەوزە و میوە و خواردەمەنى بەسەرچوو، لە عەلوەى کەلار، دەستیان بەسەرداگیراوە و لەناوبراون.

132 تۆن سەوزە و میوە لە عەلوەى کەلار دەستى بەسەرداگیراوە

132 تۆن سەوزە و میوە لە عەلوەى کەلار دەستى بەسەرداگیراوە