عەبە کەریم بۆ نۆکۆمێنتی 964
“واز لە عاشقایەتی بێنن و جەو وەرگرن”
964+
ژووری هەواڵ
هەر گوێمان لە گۆرانی ئایلا و پارە پارە بێت، دەزانین دەنگی عەبە کەریبە کە بە ستایلە جیاوازەکانی هاتووەتە دنیای هونەری کوردیەوە و ئامانجیشیەتی خەڵکی واز لە عاشقایەتی بێنن.
عەبە کەریب لە نۆ کۆمێنتی 964 وەڵامی بەشێک لە پرسیارەکانی هەوادارانی دایەوە و ئاشکراشی کرد گۆرانی ئایلا، کە بە دوێت لەگەڵ نەڤید زەردی وتوویەتی، خۆی نوسیویەتی و دواتر بە قوەتی هەردوولا ئەوەی لێ بەرهەمهاتووە.
عەبە وەک باسی دەکات نەیوستووە بەناوبانگ بێت، لە هەمووی سەیرتر ناوەكەیەتی کە لە راستیدا عەبدوڵا غەریبە، بەڵام دەڵێت لەگەڵ ستایڵی من نەگونجاوە و کردوومەتە عەبە.
عەبە کەریب گۆرانیەکانی بە گشتی خێرایە و جیاوازە لە ستایلی باوی گۆرانی کوردی و کلاسیک، پێشی وایە دەبێت خەڵک واز لە عاشقایەتی بێنن و ئینێرجی و جەو لە گۆرانیەکانی وەرگرن و بژین.