له هه‌ڵه‌بجه
به‌تۆمه‌تى داربڕین و راوكردن 21 كه‌س ده‌ستگیركراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه 21 كه‌س له‌سه‌ر داربڕین و راوكردن ده‌ستگیر كران و چه‌ندین ئامێر و كه‌ره‌سته‌شیان لێگیراوه و ده‌ستبه‌سه‌ر دارى بڕاو و ئه‌وانه‌ى راویان كردوون، گیراوه.
هەڤاڵ محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، ئه‌م ماوه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان داربڕین له‌سنووره‌كه‌یان په‌ره‌ى سه‌ندووه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانیشیانه‌وه چاودێری ورد ده‌كرێن و ده‌ستگیر ده‌كرێن.
وتیشی “له‌ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا 20 كه‌س له‌سه‌ر داربڕین و یه‌ك كه‌سیش له‌سه‌ر راوكردن ده‌ستگیركراون”.
ده‌ستگیركردنى ئه‌م كه‌سانه له سنوورى چه‌ند گوندێكی هه‌ڵه‌بجه بووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێك له‌و ده‌ستگیركراونه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون و هه‌ندێكیشیان ماون ئازاد بكرێن.