هەواڵەکانی وەرزش
دوای چەندین ساڵ
بە چوار سیفات جوانترین کۆتری ئولفا لە هەولێر هەڵبژێردرا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە پێشبڕکێیەک سێ کۆتری ئولفا بە جوانترین کۆتر لە هەولێر دیاری کران، سێ ناوبژیوانیش دانرابوون بۆ هەڵبژاردنیان، مەرجی ئەو کۆترە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو چەندین ساڵە پڕۆسەی دیاریکردنی ئەو جۆرە لە کۆتر راگیرا بوو.
ناوبژیوانێک بە 964ی وت، بەهۆی نەبووی کۆتری جوانی ئولفا بووە.
لەسەر سێ ئاست، سێ کۆتر بوون بە براوەی پێشبڕکێکە، هێمن حەداد، ئارەزوومەندی کۆترە و کۆترەکەی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە بە 964ی، وت، لە پێشبڕکێکەدا پلەی یەکەمی بە نمرەی تەواوی 100% بەدەستهێناوە، لە ئێستادا خواست لەسەر کڕینی کۆترەکەی هەیە، بەڵام ئەو نایفرۆشێت.
سەعد عەبدوڵا، ناوبژیوانی پێشبڕکێکە بە 964ی، وت ، کۆترەکان چوار سیفاتیان تێدابوو، کە بریتین لە بچووکی و سینگی شەقبێ و عێراقیبێ و دەنووک و سەری جوان بێت، پلەی یەکەمەکەش هەر چوار سیفاتەکەی تێدابوو.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا