لە دەرزی و داو میوانە
مورشید خەزنەوی: ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی خۆم نابینم
964+
ژووری هەواڵ
مامۆستا سەروڕیش سپییەکەی رۆژئاوای کوردستان کە ماوەیەک لە کۆبوونەوەی جەماوەرییەکان دەبینرێ، دەڵێ، ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی خۆی نابینێ، لە بارەی قسەکانی ئەردۆغان کە وتبووی، “چەکدارانی یەپەگە لەگەڵ چەکەکانیان ژێرخاک دەکەین” دەڵێت، باوکی ئەردۆغانیش نەیتوانیوە ئەو کارە بکات.
مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی ئایینی و دیاری رۆژئاوای کوردستان لە میانی بەشداری لە بەرنامەی دەرزی و داو، کە بۆتان لوقمان پێشکەشی دەکات، وەڵامی ژمارەیەک پرسیار دەداتەوە، کە لای زۆرێک لە خەڵک هێشتا جێگەی سەرنجە و تێبینییە.
ئەو مامۆستا ئاینییە، وا دەردەکەوێ ئیدارەی نوێی سوریای نەچێتە عەقڵەوە و دەڵێ، راستە ئەحمەد شەرع بە بڕیارێک سەرۆکایەتیی شام دەکات، بەڵام من ئەو بە سەرۆکی خۆم نابینم، ئەو وتیشی، هەرکەسێک ئەمڕۆ کاری سیاسی بکات، دەزانێ شەرع ئەو پیاوە نییە سوریا بەڕێوەببات.
لە بارەی بەکارهێنانی زمانی کوردیشەوە وتی، دوژمن زۆر خەباتی کردووە دژ بەو زمانە، یەکنەبوون هۆکار بووە بۆ سەرنەکەوتنی بەشێک لە شۆڕشەکان، بەڵام دەبێت کوردێکی بادینی کار بکات لە سۆرانییە هاوزمانەکەی تێبگات، سۆرانییەکیش کاربکات لە بادینییە هاوزمانەکەی تێبگات.