ئەمشەو

ژن و مێردێک لە رەوە گورگێک لە گۆمی فێڵاو رزگار كران

+964

ئاکام غەفور- سۆران

ژن و مێردێک لە هەولێرەوە بە مەبەستی گەشتکردن روویان لە گۆمی فێڵاو کردبوو لە سنووری چۆمان، كەوتنە بۆسەی رەوە گورگێک و بەم شەوە رزگار كران.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە 964ـی وت، ئاگادار کراینەوە بەوەی رەوە گورگێک دەوری خێزانێکیان داوە لە گۆمی فێڵاو، تیمەکانمان  لەگەڵ پۆلیسی چۆمان دەرچوون بۆ بەهاناوەچوونیان و توانیان بە سەلامەتیی رزگاریان بكەن.

وتیشی، مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە، ئێستاش تیمەکانمان سەرقاڵی ئەوەن کەلوپەلی ئەو خێزانە کۆدەکەنەوە دواتر دەگەڕێنەوە خوارەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چاودێر بۆ گۆمى فێڵاو دانرا

چاودێر بۆ گۆمى فێڵاو دانرا