"ئێمە تەجروبەیەکی فەقیرانەمان هەیە"
تەڵعەت تاهیر “ئاوی زمان و دەفری بیابان” بەمزووانە بڵاودەکاتەوە
+964
ئاکام غەفور-سۆران
تەڵعەت تاهیر نووسەر و شاعیری کورد، ئێوارە کۆڕێکی شیعری بۆ خوێندکارانی زانکۆی سۆران سازدا و بۆ 964 ئاشكرای كرد، لە نیسانی ئەمساڵ نوێترین بەرهەمی ئەدەبیی خۆی بڵاودەكاتەوە.
كۆڕەكە ئەمڕۆ لە زانكۆی سۆران بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری خوێندكارانی زانكۆ و هەوادارانی تەڵعەت تاهیر بەڕێوەچوو.
964 دەربارەی بەرهەمی نوێ لە تەڵعەت تاهیری پرسی و ئەویش ئاشكرای كرد، بەرهەمێکی وەرگێڕانی عەرەبی ئامادەیە و نزیک پێنج ساڵە کاری لەسەر دەکات، کە کۆکراوەی شیعری 1400 ساڵەی شیعری عەرەبییە بە ناونیشانی ” ئاوی زمان و دەفری بیابان”.
وتیشی، هەرچیم لا جوان بووبێت وەرگێڕانم بۆ کردووە و هەڵمبژاردووە.
تاهیر پێی وایە كورد لە باشووری كوردستان تەجروویەكی هەژاری هەیە، كە هەر بایی ئەوە دەكات چوار پێنج ساڵ جارێك بەرهەمێكی ئەدەبی بڵاوبكاتەوە.
تەڵعەت تاهیر هەمیشە باس لەوە دەکات کە کەیفی بە شیعری خۆی نایەت و نایخوێنێتەوە، لە بارەی هۆکارەکەیەوە دەڵێت، “هەروەک دایکم کە لە کۆن چێشتی بۆ ئامادە دەکردین دەیگوت ئەوەندە بۆنی خواردنەکەم بۆ هاتووە ئیشتیهای خواردنم نەماوە، منیش ئەوەندە ئەو دێرە شیعرانەم هێناوە و بردووە، ئیشتیهام نەماوە بیانخوێنمەوە و لەبەریانبکەم.
وەک تەڵعەت تاهیر باسی دەکات، دنیا خێرا بووە وەک ماراسۆنی لێهاتووە، هەربۆیە شیعرەکانی بە کورتی دەنووسێت و دەڵێت، “دەبێت شیعریش رابکات و کەس تاقەتی ئەوەی نییە قەسیدەیەکی 15 لاپەڕەیی بخوێنێتەوە، هەر وەک پێشتر دایک و باوک ئەگەر ئامۆژگاری منداڵەکەیان دەکرد 50 دەقە قسەیان بۆ دەکرد، ئێستا 50 چرکە قسەی بۆ دەکات و تەواو.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح
"پاییزی زەعیم" لە هەولێر پێشوازییەكی گەورەی لێكرا
تەڵعەت تاهیر
تەڵعەت تاهیر بۆ 964:
كتێبەكانم دەكرێنە ئینگلیزی، ئەڵمانی، توركی و عەرەبی و فارسی
تەكسی 964
تەڵعەت تاهیر دوو نهێنی ئاشكرا دەكات: شیعری "هەولێر"ـی نالی من نووسیومە
"ئیتر بە رۆڵ و کاری بچوک رازیی نابم"
بەیان بۆمبا درامایەک بۆ ژنان بەرهەم دەهێنێت و "دەیتەقێنێتەوە"
لە سلێمانی
بەختیار عەلی و تەڵعەت تاهیر یەكەمی بازاڕی كتێبن
ئەم جارە لە هەولێرین