دیمهنێكى ده‌ره‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش... وێنه: له سۆشیاڵ میدیاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رگیراوه.
ئامارى نوێی ته‌ندروستى
له به‌رده‌ڕه‌ش له دایكبوون 20 ئه‌وه‌نده‌ى مردن زیاتره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستیى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌ى مردووان له سنوورى ئه‌م قه‌زایه 20 ئه‌وه‌نده كه‌متره له ژماره‌ى له‌دایكبووان.
ئاكاره‌كه هی مانگى رابردووه و لە 15 بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانەی فریاكه‌وتن و بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش، كۆكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه، له مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا 124 منداڵ له دایكبوونه و له‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌ش كه‌س مردوون.
له مانگى رابردوودا 16 هه‌ازر و 433 نه‌خۆش سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه و دوو هه‌زار و 34 قوتابى و خوێندكاری زانکۆ و پەیمانگا و بنەڕەتی و ئامادەیی و باخچەی ساوایان، پشكنینى چاویان بۆ كراوه.
دوو هه‌زار و 743 منداڵ ڤاكسینیان پێدراوه و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی سكچوونیش بۆ 181 منداڵ كراوه، هه‌زار و 125 پشکنین بۆ چارەسەری کەم کێشی لەشی منداڵان ئه‌نجامدراوه و 20 حاڵه‌تیش بۆ خهلعى له‌دایكبوون دەستنیشانکراوه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له مانگى رابردوودا پێنج حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشک و شه‌ش حاڵه‌تى گه‌ستنى سه‌گ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان چوونه، 743 پشکنینی هەوکردنی بۆری هەناسەدانیش بۆ نه‌خۆشه‌كان كراوه.