چەند رۆژێکە بە کاتی وەستاون

کارتی نیشتیمانی کەلار ئەمڕۆ مامەڵە رایی دەکەن 

توانا نەقی

بەهۆی ئەپدەیت کردنی سێرڤەری مەرکەزی کارتی نیشتیمانی لەلایەن رەگەزنامەی گشتی بەغدا سێ رۆژە مامەڵەی هاوڵاتی لە کارتی نیشتیمانی کەلار رایی ناکرێت و ئەمڕۆ دەکەونەوە کار.

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی کەلار بڵاویکردەوە، دوای وەستانە کاتیەکە لە ئەمڕۆ یەكشەممە 16.2.2025ـەوە دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە بۆ رایی کردنی مامەڵەکانی كارتی نیشتیمانی هاوڵاتیان.

لە رۆژی 13.2ـەوەوە هیچ مامەڵەیەکی کارتی نیشتیمانی ئەوانەی نفوسیان کەلارە بەڕێ نەکراوە و لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانیان بکەن و دەست پێبکەنەوە.