هەڕەشەى ترەمپ ئیشى خۆى کرد

گەڕێکى دیکەى ئاڵوگۆڕى دیل بە دیل ئەنجام دەدرێت

964+

وریا فەتاح

سێشەممەى رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەى توندى لە بزوتنەوەى حەماس کرد و وتى،” ئەگەر تا شەممە، سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەک بە ئیسرائیل دەڵێت ئاگربەست هەڵبوەشێنێتەوە و دەرگاى دۆزەختان لێبکاتەوە.”، هەر بۆیە بڕیارە ئەمڕۆ گەڕێگى دیکەى ئاڵوگۆڕ ئەنجام بدرێت.

سێ بارمتەى ئیسرائیلى بەرامبەر 369 فەلەستینى

ئەمڕۆ شەممە، شەشەمین قۆناغى ئازادکردن و ئاڵوگۆڕى دیل و بارمتەکانى نێوان حەماس و ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت.

ئەو بارمتانەی کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن، پێکهاتوون لە هەریەک لە( ئیایر هۆرن لەدایکبووی ئەرجەنتینییە،  هاووڵاتییەکی دووانەی ئەمریکی-ئیسڕائیلی بەناوى ساجى دیک یەکێکى ترە لە بارمتەکان، کەسێکی رووسی-ئیسڕائیلیش بەناوىساشا ترۆفانۆڤ لە لیستەکەى ئەمڕۆدایە و هەمویان لە 7ـى تشیرینى یەکەمى 2023 لە چالاکییەکەى حەماس رفێندران.

لە بەرامبەردا، ئیسرائیل 369 زیندانى و دیلى فەلەستینى ئازاد دەکات کە 36 کەس لەوان بە زیندانى تاهەتایى حکومدرابوون.

هەفتەى رابردوو، بزوتنەوى حەماس، ئیسرائیلى بە شکاندنى ئاگربەست تۆمەتبار کرد، هەر بۆیە هەڕەشەى دواخستنى ئازادکردنى بارمتەکانى کرد، بەڵا ئەم هەڕەشەیە ترەمپى بێحەواس کردووە و بە توندى پەیامێکى بۆ حەماس ناردوو و وتى،”ئەگەر تا رۆژى شەممە سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکەن، بە ئیسرائیل دەڵێم دەرگاى دۆزەخ بەڕووتاندا بکاتەوە”.

بڕیارە لە سەرەتاى مانگى سێ، قۆناغى دوەمى ئاگربەست لەنێوان حەمماس و ئیسرائیل دەستپێبکات، قۆناغى سێهەم و کۆتاییش کە دوبارە بنیاتنانەوەى کەرتى غەززەیە پرۆژەیەکى گەورەیە و نەتەوەیەکگرتوەکان تێچوەکەى بە زیاتر لە 53 ملیۆن دۆلار خەمڵاندوە.

"تا شەممە بارمتەکان ئازاد بکەن ئەگینا بە ئیسرائیل دەڵێم دەرگاى دۆزەختان بەڕوودا بکاتەوە"