بزانە پێشکەشى کێى دەکات؟
نازدار بە یادی ماملێ یەکەم بەرهەمی ئەمساڵی بڵاودەکاتەوە
964+
پەری ساڵح
بەیادى محەمەدى ماملێ، نازدار جەزیری یەکەم بەرهەمی لە ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و پێشکەشی ئەو کەسانەی دەکات کە گوێ لە هونەری رەسەن دەگرن.
سەردان، ناوی بەرهەمەکەیەتی و سێ لە گۆرانییەکانی هى محەمەدی ماملێ یە و نوێی کردووەتەوە.
لەبارەی ئەم بەرهەمەوە نازدار جەزیری بۆ 964 وتی،” لای من ماملێ تایبەتە و هەمیشە لە کارە هونەرییەکانم گرنگی پێدەدەم پێشکەشمکردووە بە گیانی پاکی و گوێگرانی هونەری رەسەنی کوردی”.
ئەو سێ بەرهەمەی نازدار وتویەتییەوە بە ناوەکانی گوڵەکە، چۆن لە سەفەر بووی، وەرە سەر نەخۆشی دڵانە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان موزیکی بۆ ئامادەکراوە، وەزیر خالید پڕۆدیسەرە و سەرجەم ئامادەکاری و بەرهەمهێنانی بۆ کارەکە ئەنجامداوە.