یەکشەممە خۆتانى لێمەدەن

شەقامى تونێلى پێشڕەو بەرەو هەوارى شار بەربەست دەکرێت

964+

وریا فەتاح

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، رۆژى یەکشەممەى داهاتوو شەقامى تونێلى پێشڕەو بەرەو هەوارى شار بەربەست دەکرێت.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، بەمەبەستی کارکردن لەشەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 12.2.2025، هەردوو سایدەکە بەربەست دەکرێت.

هەروەک روونى کردووەتەوە، بەربەستکردنەکە لە فلکەی بەردەم بەرزاییەکانی سلێمانی بە ئاڕاستەی تونێلی پێشڕەو، سایدى رۆشتن و هاتن بەربەست دەکرێت.

داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیان دەکات، رۆژى یەکشەممە خۆیان لەو رێگایە نەدەن و شەقامى سەرەکى دەباشان بەکاربهێنن تا کردنەوەى شەقامەکە.

بەشیکی شەقامی مەلیک مەحمود بەربەستکرا

بەشیکی شەقامی مەلیک مەحمود بەربەستکرا