بۆ ئەوەى هاتوچۆ پەکى نەکەوێت

پلێتێکی پردی حافیز شکاوە و تیمەکان سەرقاڵى چاککردنەوەین

964+

ئاکام غەفور-سۆران

درەنگانی شەوی رابردوو پلێتێکی پردی حافیز لە رێگای هامڵتۆن شکاوە، لە ئێستادا تیمەکانی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران سەرقاڵی گۆڕینی پلێتە شکاوەکەن.

پردی حافیز لە سەر رێگای نێوان چۆمان و سۆرانە، دەروازەی دەڤەری باڵەکایەتییە، رۆژانە هەرچی هاتووچۆ ی نێوان سۆران و باڵەکایەتی و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانە بەسەر ئەم پردەیە.

ئێستا تیمەکانی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران لەوێن بۆ چاککردنەوەى پردەکە و دەڵێن، پلێتەکە دەگۆڕین.

هەر وەک تیمەکان باسی دەکەن، بوونی پارچەی یەدەگی پلێتەکان کار ئاسانییە بۆ ئەوان و هۆکارە بۆ ئەوەی بتوانن لە زوترین کات پلێتە شکاوەکان بگۆڕن.

خوسرەت سادق، بەڕێوەنەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە 964ـی وت،”تیمێکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایتیەکەیان هەیە کە کاری چاککردنەوەی پردە ئاسنینەکانە، چونکە لە سنووری ئیدارەی سۆران 42 پردی ئاسن بوونیان هەیە”.

بەهۆى شکانى پلێتەکە هاتوچۆ لەسەر پردەکەوە پەکى نەکەوتووە، بەڵام گرفتى هاتوچۆى دروستکردووە و ئەگەر تیمەکان چاکى نەکەنەوە رەنگە لەلایەکییەوە هاتوچۆ پەکى بکەوێت، بەقسەى تیمەکانیش بێت هەر ئەمڕۆ چاکى دەکەنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پرده‌كه‌ى حافیز پیر بووه‌

پرده‌كه‌ى حافیز پیر بووه‌