جەمیل بایک باسی دەکات

نامەکەی ئۆجەلان لە قەندیلە؛ دەیەوێ “زەمینەی کێشەکە” بگۆرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

ئۆجەلان نامەیەکی بۆ قەندیل ناردووە و ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” دەڵێ، عەبدوڵا ئۆجەلان دەیەوێت کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی.

جەمیل بایک، کە ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری “پەکەکە” و هاوسەرۆکی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان “کەجەکە”یە، لەگەڵ میدیای نزیک لە پارتەکەی چاوپێکەوتنی ئەنجامدا و ئەو زانیارییە نوێیانەی ئاشکراکردووە بۆ رای گشتی.

ئەو چاوپێکەوتنە کە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، دەقەکەی بە تەواوی بڵاوبکرێتەوە، جەمیل بایک تێیدا دەڵێ، عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستی پێکردووە بۆ پڕۆسەی ئاشتی، ئێستا بیگەیەنێت بە ئامانجێکی گەورەتر، کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی.

ئەو قسانەی بایک لە کاتێکدایە، دووجار شاندی دەم پارتی “پارتە کوردە بەرچاوەکەی باکوور”، چوونەتە دوورگەی ئیمراڵی بۆ بینین عەبدوڵا ئۆجەلان، کە وا باسکراوە پڕۆژەیەکی بۆ دۆخی کورد ئامادەکردووە و لەناوخۆی تورکیاش جوڵەی جیاواز دەبینرێ، ئەوە لە کاتێکدا وا گومان دەکرا رۆژی 15.2.2025، ئۆجەلان بە پەیامێک پڕۆژەکەی رابگەیەنێ، بەڵام هەندێک سەرچاوە باسیان لەوەکردووە رەنگە پەیامەکە دوابکەوێت.

پەکەکە تۆپەکەی خستە یاریگەی رۆژئاوا و هەڕەشەی چوونە با...

پەکەکە تۆپەکەی خستە یاریگەی رۆژئاوا و هەڕەشەی چوونە باکوور دەکات بەچەکەوە

سەرۆکی مەهەپە: با ئۆجەلان لە پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی پ...

سەرۆکی مەهەپە: با ئۆجەلان لە پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رابگەیەنێت