مانگرتووان ڤالانتاین لە نەخۆشخانە بەسەردەبەن
“گوڵی سور دەدەم بە نیشتمانەکەم و دەبمە قوربانی بۆیان”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
عاشقان و هاوسەرەکان بەبۆنەی ڤالانتاینەوە گوڵی سور دەبەخشن و کاتێکی جیاواز بۆ خۆیان دروست دەکەن، بەڵام مانگرتووان هێشتا نەگەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان و لە نەخۆشخانە کاتەکانیان بەسەردەبەن.
شنە عەلی کە یەکێکە لە مانگرتووەکانی سلێمانی، لەڕێی مایکی 964ـەوە داوای لە هاوسەرەکەی کرد، ئەمساڵ گوڵی بۆ بێنێت و تا ئێستا گوڵی بۆ نەهێناوە، بەڵام پاکیزە حەمە ئەمین وتی، “هەموو ساڵێک هاوسەرەکەم بۆ خۆم و منداڵەکانم گوڵ دەهێنێت و ڤالانتاینش لە نیشتمانەکەم پیرۆز دەکەم”.
مانگرەکان لە نەخۆشخانەن و بارودۆخی تەندروستیان جێگیرە، بەشێکیشیان ئیشتیهای خواردنیان ئێستا کراوەتەوە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح