دەستگیرکردنى ژمارەیەک تۆمەتبارى شوێنەوار لەلایەن ئاسایشى شارەزوورەوە
1444 سکەى شوێنەوارى دەستی بەسەرداگیرا
لە شارەزوور پێنج تۆمەتبارى شوێنەوار دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى شارەزوو لە دوو چالاکى جیاوازدا پێنج تۆمەتبارى بە ژمارەیەکى زۆر سکەى شوێنەوارییەوە دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، لە ماوەی دوومانگی رابردوودا، دوای چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە دوو چالاکی جیاوازدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە مامەڵە و بازرگانیکردنێک بە پارچە شوێنەوارییەکان و پاراستنی و رێگریکردن لەگەڕان و پشکنینی نایاسایی ناوچە شوێنەوارییەکان و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق توانیویانە پێنج تۆمەتباری شوێنەوار دەستگیر بکەن.
وەک باسکراوە، لە چالاکی یەکەمدا هێزەکانی ئاسایش بە هاوکاری کۆماندۆی کوردستان توانیان دەستبەسەر بڕی 1444 سکەی جۆراوجۆری شوێنەواریدا بگرن، لە چالاکی دووەمیشدا، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبگرن بەسەر سێ ئامێری پشکنینی ناوچە شوێنەوارییەکان.
روونیشکراوەتەوە، ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی 24ـی شوێنەوار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
مادەى 24ـى شوێنەوار چییە؟
سزاکان:-
یەکەم: هەرکەسێک پارچەى شوێنەواریى یان کەلەپووریی یان دەستنووسى گوازراوەى تۆمارکراو یان تۆمارنەکراوى لابێت و لەماوەى (90) نەوەد رۆژ لە رێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە، ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان نەکاتەوە، یان ببێتە هۆى ونبوون یان لەناوچوونى ئەو پارچەیە، بە بەندکردن و پێبژاردن بە بڕى دوو هێندەى نرخى خەمڵێنراوى پارچە شوێنەواری یان کەلەپوورییەکە، سزادەدرێت.
دووەم:
1. هەرکەسێك شوێنەوارێک یان کەلوپەلى کەلەپووریى بدزێ، کە لە ژێر دەستى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکاندا بێت، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (10) دە ساڵ زیاتر نەبێت سزادەدرێت، هەروەها بە پێبژاردنێک بەبڕى شەش هێندەى نرخى خەمڵێنراوى پارچە شوێنەواریى یان کەلەپوورییەکە، سەرەڕاى گەڕاندنەوەى.
2. ئەم بارانەى خوارەوە بە بارودۆخى توند ئەژماردەکرێت و ئەنجامدەرەکەى بە سزای زیندانى هەمیشەیی سزا دەدرێت:-
أ. ئەگەر پارچەى شوێنەواریی یان کەلەپووریی دزراو نەگەڕێندرایەوە.
ب. ئەگەر ئەنجامدەرى تاوان یەکێک بوو لە ئەندامانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەكان، یان ڕاسپێردراو بە پارێزگاریکردن لە شوێنەوار، یاخود ئەوانەى کاردەکەن لە بەڕێوەبردنیدا.
ج. ئەگەر تاوانەکە لەلایەن دوو کەس و زیاتر، بەبەکارهێنانى هێز و زۆرەملێیی، ئەنجامدرا.
![]()
شوێنەواری دهۆک كۆمپانیایهكى ئۆتۆمبێلى دایه دادگا