دەیانەوێت وادەی دامەزراندنیان دیاری بکرێت

دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژی پزیشکی هەولێریش گردبوونەوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

دەرچووانی کۆلیژی پزیشکی گشتی دانەمەزراوی شاری هەولێر ژمارەیان زیاتر لە 300 پزیشکە، هاتوونەتە سەر شەقام و گردبوونەتەوە، داوا دەکەن حکومەت بە فەرمی وادەی دامەزراندنیان دیاری بکات.

ئاڤان نەوزاد، دەرچوویەکی دانەمزراوە بۆ 964 قسەی کرد  و وتی، “ساڵانە پزیشکی گشتی دوای تەواو کردنی زانکۆ لەمانگی 1 دادەمەزران، بەڵام دامەزراندی ئێمە تاوەکو ئێستا بەنادیاری ماوەتەوە و هەتا ئێستاش هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ دامەزراندمان”.

جینان یوسف، یەکێکی دیکە لە دەرچوو دانەمزراوەکان و بۆ 964 وتی، “ئەم زوڵمە تەنیا لەئێمە ناکرێت بەڵکو لە پزیشکانی دامەزراویش دەکرێت، چونکە ئەوانیش چاوەڕێ دەکەن ئێمە دابمەزرێین و ئەوان پلەیان بەرزبێتەوە و تایبەتمەندی وەرگرن”.

پزیشکانی گشتی دوای تەواو کردنی خوێندن و وەرگرتنی بڕوانامە راستەوخۆ دادەمەزرێن، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دامەزراندیان دیاری نەکراوە و بەگشتی ژمارەیان 778 پزیشکە لە هەرێمی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی لە شاری سلێمانیش بۆ هەمان کێشە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژی پزیشکی لە سلێمانی گردبوو...

دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژی پزیشکی لە سلێمانی گردبوونەوە