لە رۆما

رۆژی دووەمی كۆڕبەندی ئابووریی كوردستان – ئیتاڵیا بەڕێوەچوو

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رۆژی دووەمی كۆڕبەندی ئابووریی كوردستان و ئیتالیا، كە لە رۆما بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆ و دیدار لە بارەی پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە نێوان هەرێمی  كوردستان و ئیتالیا ئەنجامدرا.

بەرگەشت ئاكرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان لە رۆما ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان باسیان لە فراوانی بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، بۆ وەبەرهێنەران و کۆمپانیا ئیتاڵییەکان، داوایان كرد بە شێوەیەکی کارا بەشداربن لەو بازاڕەدا.

وتیشی، چەند بابەت و وتارێك دەربارەی پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان پێشکەشکران.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، هەر لە كۆڕبەنەكەدا دیداری بازرگانی لە نێوان خاوەن کۆمپانیا و بازرگانانی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆش رێككەوتنێك لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و كۆمپانیایەكی ئیتالی واژۆ بكرێت

كۆڕبەندەكە دوێنێ دەستیپێكرد و ئەمڕۆ كۆتایی دێت، دوێنێش یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان  (Visit Kurdistan)  و کۆمپانیایەکی ئیتاڵی ئیمزا کراوە بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بە بنیاتنانی پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە دەڤەری سۆران، کە بڕیارە لە شەش مانگی داهاتوو کۆمپانیاکە دەست بە کارەکانی بکات.

دوو رۆژە كۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی كوردستان و ئیتالیا لە بارەگای کۆنفیدڕاڵی گشتیی پیشەسازی ئیتاڵیا لە رۆمای پایتەخت بەڕێوەدەچێت.

كوردستان بە شاندێكی گەورە بەشدارن، كە پێكدێن لە بەرپرسانی حكومی و نوێنەرانی ژووری بازرگانیی شارەكانی هەرێم و ژمارەیەك بازرگان و خاوەن كار.

لە پەرلەمانی ئیتاڵیا یادداشتنامەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی...

لە پەرلەمانی ئیتاڵیا یادداشتنامەیەکی تایبەت بە پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە سۆران ئیمزا کرا