حەمە ستار میوانی نۆ کۆمێنتە
“قاچێکمان لەوێیە و قاچێکمان لێرەیە”
964+
ژووری هەواڵ
حەمە ستار حەزی بە خۆدەرخستن نییە و پێشی وایە هەموو هونەرمەندە گەنجەکان لەو باشترن، هەموو ئەم وەڵامانە لە نۆ کۆمێنتە و باسی لەوەشکرد، بە ئەسڵ گەرمیانیە و خەڵکی کەلارە بەڵام بە خێزانی هەواریان لە هەولێر گیرساوەتەوە.
لە ئێستادا حەمە ستار بەردەوام لایڤ موزیک و دانیشتنی هەیە، وەک خۆی باسی دەکات حەزی بە دانیشتنێک نییە ئافرەتی تێدا بێت و بەشداری تێداناکات، بەڵام لایڤ موزیک ئاساییە و خزمەتێکیشە بۆ ئەو خەڵکەی دێن لەوێ گوێگریان دەبن.
پێچەوانەی هونەرمەندانی تر حەمە ستار نازناوی بۆ خۆی دانەناوە و بە ناوی باوکیەوە خۆی ناساندووە و دەشڵێت، ئەوە ناوی باوکمە و هەندێکجاریش خەڵک وەدەزانن وەک ئەستێرە ئەو نازناوەم داناوە.