بەنداوەکانی دهۆک تینوێتیان شکا
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
بەڕێوەبەری بهنداوی دهۆک، پێشبینی دەکات له زستاندا بەنداوهكانی کەشکان و خنس پڕ ئاو ببن و بەنداوی دهۆکیش گلدانهوهى ئاوى زیاتر بێت.
فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک بە تۆڕی964، رێژەی گلدانهوهی ئاو لەبەنداوەکانی دهۆک ئاشكرا دهكات و دهڵێت “تا کاتژمێر 8ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەنداوی دهۆک 19 ملیۆن و 15 هەزار مەتر سێجا ئاو و بەنداوی کەشکان 576 هەزار و 530 مەتر سێجا و بەنداوی خنسیش چوار ملیۆن و 534 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدایە”.
تۆڕی964 دەزانێت لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 16.2 ملیم ئاوی باران رژاوەتە ناو بەنداوی دهۆک، 15 ملیم ئاوی باران رژاوەتە ناو بەنداوی کەشکان و 23 ملیم ئاوی باران رژاوەتە ناو بەنداوی خنس.
فەرهاد محەمەد، پێشبینی ئەوە دەکات کە لەم وەرزی زستانەدا بەنداوی کەشکان و خنس پڕ ئاو ببن، هەرچی بەنداوی دهۆکیشە بەراورد بە پارساڵ، ئاوی گلدراو تێیدا زۆر زیاتر ببێت.