دیمەنێک لە دراوی عێراقی
پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ 964
موچەی خانەنشینان بۆ مانگی دوو گۆڕانکاری بەسەردا دێت
964+
توانا نەقی
وەزارەتی دارایی نیازی هەیە هەروا بەسەر موچەی خانەنشینانی هەرێمەوە نەڕوات و دەستکاری هاوتاکردنەکە بکات و دەڵێت لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە دەیانگرێتەوە لە 2022ـەوەوە.
بڕیاری هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی لەگەڵ عێراق لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە لە 23.11.2022 دارکراوە و وەزارەتی دارایی عێراقیش داوای روونکردنەوەی لە دادگاکە کردووە و دەڵێت نابێت ئەوانەی پێش بڕیارەکە بگرێتەوە.
سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە 964ـی وت، کێشەکە وەزارەتی دارایی عێراقە داوای روونکردنەوەی لە دادگای فیدراڵی کردووە و دەڵێت، بۆ موچەی مانگی یەک چاوپۆشییان کردووە بەڵام موچەی مانگی دوو بەو شێوازە نانێرن.
وتیشی، دەبێت لەگەڵ خانەنشینان سەردانی دادگای فیدراڵی بکەن و بۆ ئەوەی داوایان لێبکەن ئەو روونکردنەوەیەی وەزارەتی دارایی نەبێتە هۆی ئەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەو جۆرە یاساییە جێبەجێ بکرێت و هاوتاکردن هی ساڵی پێش 2022 نەگرێتەوە.
سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی سورە لەسەر ئەوەی لە دەرچوونی بڕیارەکەوە لە دادگای فیدراڵی یاساکە واتە یاسای هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی جێبەچی دەکەن و هی پێش ئەوە لێی بەرپرسیار نین.
ئەوەی پێشتر هەرێم موچەکەی هاوتا کردبوو هەڵدەوەشێتەوە و دەیانەوێ پارەکەشیان لێ وەربگرنەوە، ئەمە ناحەقیە بەرامبەر بەخانەنشیننان و لەهەوڵداین یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بەسەر هەموو خانەنشینان دا جێبەجێ بکرێت نەک تەنها ئەوانەی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی خانەنشین بوو، سۆران عومەر وای وت.