78 کەس گیانیان لەدەستداوە

فەڕەنسا زیاتر لە چوار هەزار قاچاخچی دەستگیر کردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ساڵی رابردوو، 269 تۆڕی تاوانکاریان هەڵوەشاندووەتەوە، 66 تۆڕی قاچاخچی لە ناو فەرەنسا و 132 تۆڕی یارمەتیدانی کۆچبەرانی نایاسایی بە شێوەیەکی نایاسایی بێ چالاك كردووە.

دەزگای لوتکە، بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێ، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار هەزار قاچاخچییان دەستگیرکردووە.

لە هەردوو جەنگەڵی کاڵێ و دانکیخەوە 22 تۆڕی قاچاخچێتی کۆچبەران هەڵوەشێندراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 180 کەس دەستگیرکراون کە 157 رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون، ئەوە لە کاتێکدا کۆچکردن لە سەرانسەری کەناڵ ئینگلیزی لە نێوان 1500 بۆ 300 یۆرۆ بووە.

لە ساڵی 2024 دا، زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر گەیشتنە کەناراوەکانی بەریتانیا، لە هەمان ئەو ساڵەدا 78 کەس گیانیان لەدەستداوە، یان بەهۆی خنکانەوەبووە یان بەهۆی خراپی کوالێتی بەلەمەوە، ساڵی رابردوو زیاتر لە 600 پەڕینەوە بۆ ئینگلتەرا بە بەکارهێنانی “بەلەمی بچوک” تۆمارکراوە، بەوەش زیاتر لە 36 هەزار کۆچبەر داوە بگەنە کەناراوەکانی بەریتانیا.

رێکخراوەکانی هەولێر داواى کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ پەنابەر...

رێکخراوەکانی هەولێر داواى کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ پەنابەرانی رۆژئاوا دەکەن

کوردانی پەنابەر لە بەریتانیاوە نامەیەک بۆ سودانی دەنێ...

کوردانی پەنابەر لە بەریتانیاوە نامەیەک بۆ سودانی دەنێرن