پارێزگاری دیالە لەوێ بوو

دوای 66 ساڵ بەشی راوێژکاری لە نەخۆشخانەی خانەقین کرایەوە

964+
راژان باجەلان – خانەقین

لە نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین، بەشی راوێژکاریی دوای 66 ساڵ كرایەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 9.2.2025 بە ئامادەبوونی پارێزگاری دیالە، لە رێوڕەسمێكدا بەشی راوێژكاری لە نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین كرایەوە، کردنەوەی ئەو بەشە دوای 66 ساڵ دێت لە تەمەن و بوونیەتی نەخۆشخانەکە.

دکتۆر شوان شاکر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین بە 964ی وت، نەخۆشخانەی خانەقین لە ساڵانی 1959 بنیادنراوە و بەشی راوێژکارییەکەی بە تەواوی لەکارکەوتبوو، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانیش بەشی هیچی نەدەکرد، بەڵام ئەمڕۆ پاش 66 ساڵ، راوێژکاری نوێ لە نەخۆشخانەی خانەقین کرایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خانەقین 26 پلە گەرم بوو؛ بارانەکەش وا لە رێگەیە

خانەقین 26 پلە گەرم بوو؛ بارانەکەش وا لە رێگەیە