ژمارەیەک کارمەندى هاتوچۆ لەبەردەم تونێلى پێشڕەو وەستاون
بەفرێکى زۆر باریوە
بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت بە تونێلى پێشڕەودا مەڕۆن
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى شارباژێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر لە سیتەک ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە و بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت، تونێلى پێشڕەو بەکارمەهێنن.
هاتوچۆى شارباژێر لە ئاگادارییەکەیدا دەڵێت،”داوا لە شۆفێران دەکەین بەهۆیی بارینی بەفرێکی زۆر لە سیتەک ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە، بۆیە تکایە بۆکاری زۆر پێویست نەبێت تونێلى پێشڕەو و ئەو شەقامە بەکار نەهێنن”.
ئەو ئاگادارییە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە 8.2.2025، هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە پێناو سەلامەتی و دوورکەوتنەوەيان لە گیرخواردن و کارەساتی نەخوازراو، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەن سەردانی ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شوێنانە نەکەن، کە مەترسیی بەستن و شەختەیان لێدەکرێت.