دوانیان تەندروستیان ناجێگیرە
هیچ مانگرتوویەک گیانى لەدەست نەداوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
تەندروستى سلێمانى دەنگۆى گیانلەدەستدانى مانگرتوییەک رەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.
سامان نادر، بەرپرسى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرایى سلێمانى، لەبارەى دەنگۆى گیانلەدەستدانى مانگرتوویەک قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”ئەوە دەنگۆیە و راست نییە، هیچ مانگرتوویەک گیانى لەدەست نەداوە، بەڵام تەندروستى دوو مانگرتوو ناجێگیرە و رەوانەى نەخۆشخانە کراون”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆى گیانلەدەستدانى مانگرتوویەک بڵاو بووەوە.
هەر ئەمڕۆ لە لێدوانێکى دیکەدا، سامان شێخ لەتیف هۆشداریدا لە تەندروستى مانگرتووان و بە 964ـى وت،”مەترسى لەسەر ژیانیان هەیە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح