"بۆ سەلامەتیی گیانی خۆتان"

هاتوچۆی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شوێنانە نەکەن، کە مەترسیی بەستن و شەختەیان لێدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 8.2.2025، هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە پێناو سەلامەتی و دوورکەوتنەوەيان لە گیرخواردن و کارەساتی نەخوازراو، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەن سەردانی ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شوێنانە نەکەن، کە مەترسیی بەستن و شەختەیان لێدەکرێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانى رۆژهەڵاتی هەرێم بەفربارین هەبێت.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ساڵانە لە وەرزی زستان، چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕ زۆرترین بەفریان لێدەبارێت و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ رێگەی گەیشتن بەو دوو ناوچەیە دروست دەبێت.

ئەمڕۆ بەفر و بارانە

ئەمڕۆ بەفر و بارانە