لەسەر بەستەڵەكی ئالاسكا دۆزرایەوە

فڕۆكەیەكی ئەمریكی تێكشكا و 10 سەرنشینی تێدا مرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاند، پاشماوەی فڕۆکەیەکیان دۆزیوەتەوە کە هاوشێوەی ئەو فڕۆکەیە بووە کە لە ویلایەتی ئەلاسکا ون بووە و 10 کەسی تێدابووە، هاوکات پشتڕاستیان کردووەتەوە سەرجەم ئەو کەسانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوون، مردوون.

وتەبێژی پاسەوانیی کەناراوەکانی ئەمریکا کامیرۆن سنێل بە میدیاكانی ئەمریكای وت، تیمەکانی فریاگوزاری نەیانتوانیوە بە تەواوی فڕۆکەکە بکەنەوە و بەردەوامن لە گەڕان، وتیشی “تەنیا ئەوە دەزانین سێ تەرم دۆزراونەتەوە”.

هەروەها ئەوەشی باسكردووە، تیمەكانی رزگارکردن بە کۆپتەر بەدوای دوایین شوێنی ناسراوی فڕۆکەکەدا دەگەڕان، کاتێک پاشماوەی فڕۆکەکەیان بینیوە، هەروەها دوو ئەندامانی فریاگوزارییان دابەزاندووە بۆ لێکۆڵینەوە.

دەسەڵاتدارانی پاسەوانی كەناراوەكان ڕوونیان کردەوە، “فڕۆکە بچووکە نەفەرهەڵگرەکە لە رۆژئاوای ئەلاسکا لە کاتی رۆیشتنی بەرەو شاری نۆم دوێنێ هەینی كەوتووەتە خوارەوە و كەوتووەتە سەر بەستەڵەكی دەریا و هەر 10 کەسەکەش گیانیان لەدەستداوە”.

بەپێی راپۆرتی ئیدارەی سەلامەتیی گشتی لە ئەلاسکا، فڕۆکەكە سەر بە كۆمپانیای بێرینگ ئێر بووە، کە یەك بزوێنەری هەیە و پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە لە گوندی ئونالاکلیتەوە بەرەو نۆمێ بەڕێکەوتووە و نۆ سەرنشین و فڕۆکەوانێکی تێدابووە کاتێک ون بووە.

تیمەکانی گەڕان بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا، رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بوونەتەوە، لەوانە زریانی بەفر و خراپی مەودای بینین، ئەمەش بووە هۆی ئاستەنگ لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕانی ئاسمانی، بەڵام دواتر فڕۆكەكەیان بە تێكشكاوی دۆزییەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا سێ رووداوی كەوتنی فڕۆكە لە ئەمریكا روویداوە و هۆكارەكانیش جیاجیان.

رووداوی فڕۆکەکەی واشنتن بەهۆی هەڵەی تیمی فڕۆکەوانییەو...

رووداوی فڕۆکەکەی واشنتن بەهۆی هەڵەی تیمی فڕۆکەوانییەوە بووە