18 کەس گیانیان لەدەستداوە

رووداوی فڕۆکەکەی واشنتن بەهۆی هەڵەی تیمی فڕۆکەوانییەوە بووە 

964+

توانا نەقی

رووداوەکە بەهۆی هەڵەی تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکەوە بووە لە رێکخستنی پەیوەندیەکانی فڕین ئەمە دوا قسەی دەستەی فڕۆکەوانی ئەمریکایە لەسەر رووداوەکەی واشنتن.

دەستەی فڕۆکەوانی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی دوایین خولەک پێش ئەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە لەگەڵ هەلیکۆپتەرێکی سەربازیدا لە ئاسمانی فڕۆکەخانەی ریگان لە واشنتندا پێکدابدەن پشتڕاستی دەکەنەوە کە تیمی فڕۆکەکە هەڵەیان کردووە لە گۆڕینی ڕێڕەوی خۆی.

دەشڵێت،  فڕۆکە نەفەر هەڵگرەکە 64 سەرنشینی تێدا بووە پێش پێکدادانەکەی لەگەڵ هێلیکۆپتەرە سەربازیەکەدا.

دەستەی فڕۆکەوانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێش 30 چڕکە لە رووداوەکە چاودێری کەری هاوتوچۆی ئاسمانی پرسیاری لەو هێلیکۆپتەرە سەربازیە کردووە کە ئایا فڕۆکەی هاتوو دەبینن دوای ئەوە و بە چەند چرکەیەک رووداوەکە روویداوە.

تا ئێستا لە رووداوەکەدا 18 کەس گیانیان لەدەست داوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.