پارکی شاری بەردەم قەڵای هەولێر
بە زیادکردنی ئاشکرا دەتوانن شوێن وەربگرن
فێستیڤاڵی رەمەزان لەبەردەم قەڵا سازدەکرێت
964+
توانا نەقی
کەمتر لە مانگێکی ماوە بۆ رەمەزان هەرە ئێستاوە شارەوانی هەولێر وادە و شوێنی فێستیڤاڵی شەوانی لەبەردەم قەڵای هەولێر راگەیاند و بە زیادکردنی ئاشکراش شوێن دەدرێت بە کاسبکاران.
ئەمڕۆ سێشەممە، بە هەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و پارێزگای هەولێر، گەورەترین فێستیڤاڵ بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە ژێر سێبەری قەڵا لە بەردەم پارکی شار ساز دەکەن.
دەشڵێت، فێستیڤاڵەکە پێکاهاتووە لە خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و چالاکی هونەری، هەرکەسێکێش ئارەزووی بەشدارای کردنی هەیە سەردانی شارەوانی بکات.
شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا بەشداربن لە پڕۆسەی دەستەبەرکردنی هەلی کار و پێدانی شوێنی کار کە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەستی پێکردووە.
بۆ رێکاری زیادکردنەکەش بەشداربوو پێویستە بڕوانامەی کار، مۆڵەتی تەندروستی، نمونەی کاری هاوشێوە لەگەڵ خۆیدا ببات.
بۆ جەژنی رەمەزان نرخی کەپر و کابینە گەشتیارییەکانی دوکان دیاریکران