حیکمەت هیندی وادەڵێ

” ئەم فیلمە چارەسەری شێرپەنجە دەکات”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

ئەمڕۆ بە بەشداری 40 ئەکتەر و لە رۆژی جیهانی شێرپەنجەدا فیلمی خۆری بەرسێبەر لە سلێمانی نمایشکرا.

یەکێک لەو ئەکتەرانەی رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا هەبوو حیکمەت هیندیە، لە بارەی فیلمەکەوە بۆ 964 وتی، ئەم فیلمە چارەسەری شێرپەنجە دەکات و راوێژکاریە بۆ ئەو کەسانەی تووش دەبن، چونکە هیوای ژیانیان زیاترە لە مردن، کە باس لە باوکێک دەکات کچەکەی و زاواکەی تووشی شێرپەنجە دەبن”

ئەم کارە لەلایە گروپی هونەری خێزانەوە بەرهەمهێندراوە  و پێشتریش کاریان لەسەر چەندین بابەتی تر کردووە لە رۆژە جیهانیەکاندا، لەبارەی فیلمی خۆری بەر سێبەرەوە رێبوار محەمەد دەرهێنەر بە 964ـی وت، 90 خولەکە و 40 ئەکتەر بەشداریان تێداکردووە و چەند ئەکتەرێکی بە ئەزموون رۆڵیان تێداگێڕاوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

نەخۆشخانەی نانەکەلی: ساڵی رابردوو 1100 تووشبووی شێرپەنج...

نەخۆشخانەی نانەکەلی: ساڵی رابردوو 1100 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون