ماهیر حەسەن سەردانی مانگرتووان دەکات
“ئەم دەسەڵاتە دەبێت لە داخوازی خەڵک تێبگات”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند ماهیر حەسەن سەردانی خێمەی 12 مانگرتووەکەی سلێمانی دەکات بۆ پشتیوانیان و داوای ئارام و تەبایی نیشتمانیش دەکات تا دوژمن نەمانقۆزنەوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ماهیر حەسەن وتی، ئەمە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە لەگەڵ داوای هەموو چین و توێژێکدا بین و ئەم دەسەڵاتەش دەبێت لە داخوازی خەڵک تێبگات و بەمشێوازە دوژمن پێی خۆشە و دەمانقۆزێتەوە.
ئەمڕۆ هەشت رۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە بەردەم نووسینگەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، خێوەتیان هەڵداوە و دژی دواکەوتنی موچە و خراپی رەوەشی گوزەرانیان، مانیان لە خواردن گرتووە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح