"کۆمپانیایەکی گواستنەوەی کەلوپەل لە سلێمانییەوە هێناویەتی"

زیاتر لە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەناو هەولێر دەستی بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

زیاتر لە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەناو شاری هەولێر دەستی بەسەرداگیرا کە لەڕێی کۆمپانیایەکی گواستنەوەی کەلوپەل، لە سلێمانییەوە دەربازی هەولێر کراوە.

موقەدەم ئەردەڵان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، ” دوای ئەنجامدانی بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری دەستمان گرت بەسەر بڕی ( 25 کیلۆ و پێنج گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ”.

“ئەم ماددە هۆشبەرە لە لایەن باندێکی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بە رێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوەی کەلوپەل، بەشێوەیەکی شاراوە لە ناو دوو بۆڕی ئاسن حەشار دراوە و لە سلێمانییەوە دەربازی شاری هەولێر کرابوو”، موەقەدەم ئەردەڵان وای وت.

روونیشیکردەوە، بۆ حەشاردانی ئەو ماددە هۆشبەرە، بە جۆرێک لە دەرمانی قڕکردنی مێرو سەرەوەی ئەو بۆڕیە ئاسنە روپۆش کراوە بۆئەوەی ئاشکرا نەبێت و لەلایەن سەگی راهێنراوەوە نەبینرێتەوە.

وتەبێژی ئاسایشی هەولێر وتیشی، بەفەرمانی دادوەری لێکۆلینەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کۆمپانیای گواستنەوە گیراوەتەبەر و تائێستاش تۆمەتبارێک لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر کراوە.

بەهاوکاری ئاسایشی هەولێر 100 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی ب...

بەهاوکاری ئاسایشی هەولێر 100 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

لە هەولێر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر به‌ كریستال و مه‌ر...

لە هەولێر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر به‌ كریستال و مه‌ریجوانا ده‌ستگیركرا