گەزیزە عومەر بۆ پشتیوانی مانگرتووان
“دڵمان لە مستمانایە و بە دڵ و رۆح لەگەڵیانین”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
گەزیزە عومەر بە دڵ و رۆح گیان لە پشتی مانگرتووەکانە و داواش دەکات وازبێنن لە لەیلایە و لاواندنەوە و وتنی گۆرانی خەمناک بۆ مانگرتووان.
لە ماوەی ئەو هەشت رۆژەی مانگرتووانی سلێمانی گەزیزە عومەر وەک هونەرمەندێک دووجار سەردانی خێمەکەی کردوون، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، ئەوەی بە ئێمە نەکراوە ئەوان دەیکەن و شکۆ بۆ تاکی کورد دەگەڕێننەوە، بەڵام یەک ریز و یەکدەنگ نەبین ناگەین بە هیچ و ئەوانەش کە سەردانیان دەکەن پێویست نییە گۆرانی خەمناک و لاواندنەوە ئەنجام بدەن”.
گەزیزە عومەر باسی لەوەشکرد لەگەڵ جەلیل زەنگەنە بۆ وەرزی نوێی گەردەلول قسەیان کردووە، بەڵام جارێ هیچ ئامادەکاریەک نەکراوە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح