دیمهنێكى كاتى سه‌ردانى لیژنه‌كه‌ى كشتو‌كاڵى دهۆك به‌یه‌كێك له باخهسێوهكانى گوندى بێدوهێ ... وێنه: رێنمایی كشتوكاڵیی دهۆك.
"خه‌تاى جوتیارانى تێدایه"
هه‌ر له ئێستاوه نیشانه‌ى چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك له‌سه‌ر سێوه‌كانى به‌روارى باڵا ده‌ركه‌وتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند نیشانه‌یه‌كی جیاواز له سه‌ر باخە دارسێوه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌تایبه‌تیش به‌روارى باڵا ده‌ركه‌وتووه، رێنمایی كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، كه‌موكوڕیی و نه‌خۆشییه‌كانى سێ‌و به‌شێكى خه‌تاى خاوه‌ن باخه‌كانه.
یه‌كێك له جوتیاره‌كانى گوندى بێدوهێ له‌سنوورى كانى ماسی، كشتو‌كاڵى دهۆك ئاگادارده‌كاته‌وه به‌هۆى بوونى چه‌ند گرفتێك له باخه سێوه‌كه‌ى سه‌ردانى بكه‌ن، كاتێك لیژنه‌یه‌ك ده‌چێته ئه‌وێ ده‌بینین ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى له‌و باخه هه‌یه له‌وانه‌ى دیكه‌ش دووباره بووه‌ته‌وه.
سه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی رێنمایی كشتو‌كاڵى له دهۆك به 964ـى وت، ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى له دارسێوه‌كان هه‌یه بریتییه له خراپی ته‌قلیمكردن، هه‌ڵوه‌رین و نه‌ڕشاندن له‌كاتى خۆیدا.
وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌م گرفتانه خه‌تاكه‌ى بۆ خاوه‌ن باخه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناتوانن وه‌كو پێویست خزمه‌تیان بكه‌ن”.
به‌شێكى جوتیاران ماڵیان له باخه‌كانیان دووره و له‌كاتى پێویست سه‌ردانى باخه‌كانیان ناكه‌ن بۆ كاركردنى هه‌ڵپاچین و خاوێنكردنه‌وه‌یان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر گه‌شه‌كردن و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كشتو‌كاڵى دهۆك بووه پێدانى رێنمایی بووه به‌م خاوه‌ن باخانه، چونكه سه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، حكومه‌ت وه‌كو پێویست ده‌رمانى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كانى نییه بیداته جوتیاران و پێویسته خۆیان دابینى بكه‌ن.
سێوى دهۆك كه زۆربه‌ى باخه‌كانى كه‌وتووه‌ته سنووره‌كانى به‌روارى باڵا و كانى ماسی له به‌ناوبانگترین سێوى هه‌رێمی كوردستانن، زیاتر له 10 جۆرى هه‌یه، جگه له تامه تایبه‌ته‌كه‌ى، بە رەنگه‌كانی سوور، زەرد و سەوز به‌رهه‌م ده‌هێندرێن.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ى پێشتر 964 له كشتو‌كاڵى دهۆك وه‌ریگرتووه، له‌ساڵى 2022، تەنیا لە دەڤەری بەرواری باڵا نزیکەی سێ هەزار تۆن سێ‌و بەرهەم هەبووە، ساڵى 2023 زیادى كردووه بۆ 10 هه‌زار تۆن و ساڵى پاریس به‌هۆى بوونى سه‌رمایه‌كی زۆر به‌رهه‌مه‌كه‌ى ته‌نیا پێنج هه‌زار تۆن بووه.