75 دۆلار و شتێکە

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە لەسەرەتاى ساڵى نوێ و تا کۆتاییەکانى هەفتەى رابردووش نرخى نەوت هەر لەسەرووى 80 دۆلار بوو، بەڵام وا چەند رۆژێکە نرخى نەوت هەر رووی لە دابەزینە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک لە نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 72 دۆلار و 23 مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەهەمان شێوە دابەزیوە.

زۆر هۆکار هەن کە نرخى نەوت بەرز و نزمى پێدەکەن، بەڵام گرنگترینیان هاتنى ترەمپ و خاوبوونەوەى گرژییە ناوچەییەکانن کە کاریگەریان لەسەر نرخى نەوت دروستکردووە.

نرخى نەوت لە خوار 77 دۆلارە

نرخى نەوت لە خوار 77 دۆلارە