سلێمانی

بکوژی ئەو ژنەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی کانی کوردە کوژرا خۆی رادەستی پۆلیس کرد

964+

توانا نەقی

بكوژی ژنەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژراو دواتر هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد.

دەشڵێت، بكوژەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.

لە ئێستادا (چ ، ع ، س لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، کەسەکە ناسراوی ماڵی کچەکەیە و پەیوەندی بە ماڵی خەزورانییەوە نییە، ئەو دانی ناوە بە تاوانەکەیدا، بەڵام هێشتا هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرانەکردووە.

کەسوکاری ئەو ژنەی ئەمشەو تەقەی لێکرا بە 964 یان وت، ئەمشەو لە بەر دەرگای ماڵی باوکی تەقە لە کچەکەیان کراوە لە گەڕەکی کانی کوردە لە سلێمانی.

باسیان لەوەش کرد، کچەکەیان لە دایکبووی ساڵی 1995ە و ماوەی هەفتەیەکە هاوسەرگیری کردووە، لە بەردەم ماڵی باوکی تەقەی لێکراوە.

بکوژی پیاوەکەی قەزای سێمێل خۆی رادەستی پۆلیس کرد

بکوژی پیاوەکەی قەزای سێمێل خۆی رادەستی پۆلیس کرد