بۆچی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زۆر بووە؟

هەولێر نرخی موەلیدەی دیاری کرد و تا 20 هەزار دیناری تێدایە

964+
ئەحمەد مستەفا

نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان، لە هەولێر و دەوروبەری دیاریکرا، کە لە نێوان 14 هەزار و 500 دینار، بۆ 20 هەزار دینارە.

تێکڕای کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یەک، 14 کاتژمێر بووە.

ئەمڕۆ شەممە 1.2.2025، خۆران تەحسین، سەرۆکی ئەنجومەنی موەلیدەکان ئەهلییەکانی هەولێر بە 964ی وت، ماوەی کارکردنی موەلیدەکان 31 رۆژ بووە و بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدەکان بڕی 45.500 دینار دەرچووە لە داتایی لیژنەی موەلیدەکان.

بەڵام، ئەو وتی، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیان بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدەکان بڕی 44 دیناریان هەژمار کردووە، ئەویش لە ناوشاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 16 هەزار و 500 دینار، بۆ 20 هەزار دینار دیاری کراوە.

هەروەها، لە ناوبازاری شاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 10 هەزار دینار، تاوەکو 12 هەزار دینارە، کە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە بە 48 دینار هەژمار کراوە، وە لە دەوروبەری هەولێر و قەزاو ناحیەکان و گوندەکان نرخی یەک ئەمپێرێک لە نێوان 14 هەزار و 500 دینار، تاوەکو 20 هەزار دینارە.

لەبارەی زۆری کارکردنی کاتژمێرەکانی موەلیدە ئەهلییەکان خۆران تەحسین وتی، بەهۆی کاری تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە پڕۆژەی روناکی 24 کاتژمێر، بەشێک لە موەلیدەکان لە مانگی رابردوو زیاتر کاریان کردووە، بەڵام وەک ئەنجومەن هاوکار دەبین تا پڕۆسەکە سەرپێ دەخرێ.

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ژماره‌كانى هێڵى گه‌رم...

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ژماره‌كانى هێڵى گه‌رمى ئاشكرا كرد