دادگای فیدڕالی دانیشتهكهی سەبارەت بە پەرلەمانی کوردستان دواخست
964+
ئهرسهلان عهبدوڵڵا
دادگای فیدڕالی عێراق بڕیاری دا دانیشتنهكهی ئهمڕۆی سهبارهت به نایاساییبوونی درێژكردنهوهی ماوهی كاركردنی پهرلهمانی كوردستان، بۆ رۆژی 15ی ئاداری داهاتوو دوابخات.
ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بهڕێوهچوو، بۆ ئهوهی بڕیار لەبارەی نایاسایبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بدات، بهڵام دانیشتهكه بۆ 15ـی ئاداری داهاتوو دواخرا.
رۆژی 18ی كانونی یەكەمی 2023 لە لایەن فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە دادگای فیدراڵی داوایەك لەسەر پەرلەمانی كوردستان تۆماركرا، لە سكاڵاكەدا داوای پووچەڵکردنەوەی یاسای ژمارە 12ـی رۆژی 9-10-2022ـی تایبەت بە درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
بڕیاربوو دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی 31ی كانوونی دووەمی 2023 لە بارەی هەمان کەیس کۆببێتەوە، بەڵام ئەوکات بە بیانوی خراپی كەشوهەوا دانیشتنەكەی دواخست بۆ ئەمڕۆ.
رۆژی 9ی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانى تا کۆتایی ساڵی 2023 درێژ کردەوە.