کچان و کوڕانی نیپاڵ خۆیان رازاندەوە و ئاهەنگیان گێڕا
جەژنی لۆسەری نیپاڵییەکان لە سلێمانی بەڕێوەچوو
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
جەژنی لۆسەری نیپاڵییەکان بۆ کرێکارانی ئەو وڵاتە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و کوڕان و کچانی نیپاڵی خۆیان رازاندەوە و ئاهەنگیان گێڕا.
دری باڵا کە کچێکی نیپاڵییە، بە 964ـی وت، “ماوەی سێ ساڵە لە سلێمانی دەژیم و لە بانک کاری پاککردنەوە و چاییچیەتی دەکەم”.
باسی لەوەشکرد، هاوسەرگیری کردووە و منداڵێکی هەیە، بەڵام بەهۆی کارکردن لێرە بەجێیهێشتوون، دری چاوەڕوانی گەڕانەوەیە بۆلای خێزانەکەی.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری