هێزەکانی هاوپەیمانان

لە هەرێمی کوردستانەوە هاوکارییەکانیان دەگەیەنن بە سوریا

964+

ژێوار خدر

هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوامن لە ناردنی هاوکارییە لۆجیستی و سەربازییەکانیان بۆ رۆژئاوای کوردستان و بەشیێیش لە هاوکارییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانە کراون.

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ دەڵێت، بەردەوامی گەیاندنی هاوکارییەکان، نیشانەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە لە سوریا بەتایبەتیش لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

دەشڵێت، لە ماوەی مانگی یەکەمی ساڵی 2025 دا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، 200 بارهەڵگریان بە کەرەستەی سەربازی و لۆجستیەوە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بنکە سەربازییەکانی دێرەزور و حەسەکە ناردووە.

جگە لەو هێزانەی کە لە رێگەی وشکانییەوە هێنراون، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رێگەی ئاسمانی و فڕۆکەی بارهەڵگریشەوە هێزی سەربازی و لۆجستییان رەوانەی سوریا کردووە، بەپێی روانگەی سوری 22 فڕۆکەی لە کەرەستەی سەربازی و لۆجستی بەسەر بنکەکانی هاوپەیمانان لە دێرەزوور و حەسەکە دابەشکراون.

دوو کاروانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە ...

دوو کاروانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە گواسترانەوە رۆژئاوای کوردستان