حاجی تاریقی شوشە سەرقاڵی کارکردنە _ وێنە : 964
حاجی تاریقی شوشە
کەلوپەلی کۆنی وڵاتانی بیانی کۆکردووەتەوە و بژێوی ژیانی پێ پەیدا دەکات
964+
هەردی سەعید
حاجی تاریقی شوشە لە دوکانەکەی 12 ساڵە سەرقاڵی فرۆشتنی شوشەوات و کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵە کە لە گەڕەکی کۆسەی چەمی شاری سلێمانییە.
وەک ئەوەی خۆی بۆ 964ـی گێڕایەوە: لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا، نەرویج و سویدەوە شتومەکم بۆدێت و رۆژانە لە کاتژمێر 9ـی بەیانی تا 11ـی شەو کاتەکانم لەم دوکانە بەسەردەبەم. تەنیا کاتی نوێژ جێیدەهێڵم.
دەشڵێت، بازاڕم لەگەڵ موچەی خەڵکیدایە و دوو ڕۆژە هیچم نەفرۆشتووە، بەڵام کە موچە دێت تا 10 ڕۆژ بازاڕم گەرمە، سەرەڕای بێبازاڕییەکەشم خێردەکەم و هاوکاریی کەسانی کەمدەرامەت دەکەم.
+2