سەرچاوەیەک بۆ 964: درۆن بوو

دەنگی تەقینەوە لە شاخەکانی نێوان گوندی فەقیان و بلە بیسترا

964+

ئاکام غەفور-سۆران

لە گەرووی بێجان کە دەکەوێتە نێوان گوندی فەقیانی قەزای رواندز و گوندی بلەی ژێری قەزای خەلیفان دەنگی بەهێزی تەقینەوەیەک  بیستراوە، دەگوترێ درۆن بووە.

دانیشتووانی گوندی فەقیان گوێبیستی دەنگە بەهێزەکە بوونە و گوندنشینێک بۆ 964 وتی، “دونیا تاریک بوو، لە پڕ گوێبیستی دەنگێکی هاوشێوەی تەقینەوە بووین لە دەرەوەی گوندەکەمان و دەنگەکە ئەوەندە بەهێز بوو رامکردە دەرەوە لە ترسان، بەڵام هیچ رووناکی و ئاگرێکم نەبینی”.

دانیشتوویەکیش لە گوندی بلە بە 964 ـی وت، “تەنغا گوێبیستی دەنگێکی بەهێز بووین نازانین چی بووە، دەنگەکەش لە چیاکانی پشتی گوندەکەمانەوە بوو”

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سۆران، کە بەهۆی ئەوەی مافی ئەوەیان نییە لێدوان بدەن، ناوی ئاشکرا نەکرد و بە 964ـی وت، ئێمەش گوێبیستی دەنگەکە بووین، بەڵام جارێ زانیاری وردمان نییە چی بووە، خەریکی لێکۆڵینەوەین لە رووداوەکە، گومانی ئەوە دەکرێت هێرشی درۆن بووبێت.

ئەو شوێنەی کە دەنگی تەقینەوەکەی لێ بیستراوە، بەرووی قەزای رواندزدا گۆڕاکۆیە و بە رووی قەزای خەلیفانیشدا بێجانە، کە دەکەوێتە دامێنی چیای کۆڕەک.

کەوتنە خوارەوەى درۆن دەوامى دوو قوتابخانەى راگرت

کەوتنە خوارەوەى درۆن دەوامى دوو قوتابخانەى راگرت

درۆنێک کەوتە خوارەوە

هەر لە بارەی ئەم دەنگەی بیستراوە، سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بە 964ـی وت، لە نزیکی بارەگاکانمانەوە درۆنێک کەوتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو، ئەو شوێنەی درۆنەکەی لێ کەوتە خوارەوە چۆڵەوانی بوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

درۆن شەش هاوڵاتی لە كوردستان كوشت و بکوژانى تاقانەکەى �...

درۆن شەش هاوڵاتی لە كوردستان كوشت و بکوژانى تاقانەکەى کەلاریش بە سێدارە حکومدرا