گەڕان بەردەوامە بەدوای سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی ئەو سنوورە 

 کارگەیەک لە عەربەت درا بە دادگا

964+

توانا نەقی

بەتۆمەتی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش کارگەیەکی سنووری ناحیەی عەربەت  رێاکاری یاسایی بەرامبەر گیرایەبەر و درا بە دادگا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانیان و لایەنی پەیوەندیداریشەوە گەڕان بەردەوامە بەدوای بۆنە ناخۆشکەی ئەو سنوورە بە گشتی.

دەشڵێت، ئەو بۆنە ناخۆشە بووەتە هۆی بێزارکردنی خەڵکی سنوورەکانی قەزای هەڵەبجەی تازە و  ناحیەکانی عەربەت و زەڕایەن و دەوروبەریان.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو کارگەیە رێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە .

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، بەدواداچوون بەردەوامە سەبارەت بەو کۆمپانیا و کارگانەی تر لە سنوورەکەدا کە هۆکارن بۆ بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش و پیسبوونی ژینگە.

سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی شارەزوور دۆزرایەوە

سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی شارەزوور دۆزرایەوە